سەردێڕ:

هەواڵى گیانلەدەستدانى دادوەر ڕەئوف ڕەشید ڕەتکرایەوە

فۆتۆ: 
2019-07-05

11485 جار خوێندراوەتەوە

ڕەنج ڕەئوف کوڕى دادوەر ڕەئوف ڕەشید ئەو هەواڵانەى ڕەتکردەوە کە گوایە باوکى ئەمشەو گیانى لەدەستدابێت و ڕایگەیاندووە، تەندروستى باوکى زۆر باشە.

ئەوە لە کاتێکدایە بەرەبەیانى ئەمڕۆ هەینى ٥ی تەموز بەشێک لە دەزگا راگەیاندنەکان بڵاویانکردەوە، کە دادوەر رەئوف رەشید عەبدولرەحمان کە بڕیارى لەسێدارەدانى بۆ سەدام حوسێن دەرکرد لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى شارى سلێمانى گیانیلەدەستداوە.

رەئوف رەشید عەبدولرەحمان لە ساڵى ١٩٤١ لە هەڵەبجە لەدایکبووە و لە ٥ى ١٠ى ٢٠٠٦ بڕیاری لەسێدارەدانى بۆ سەدام حوسێن سەرۆک کۆمارى پێشووترى عێراق دەرکرد و لە ٣٠ى ١٢ى ٢٠٠٦دا بڕیارەکە جێبەجێکرا و سەدام حوسێن لەسێدارەدرا.

رەئوف رەشید ئەندامى سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان بووە و لە ٢٩ى ١٠ى ٢٠٠٩ لەسەر پشکى ئەو حزبە کرا بە وەزیرى داد لە حکومەتى هەرێمى کوردستان.

ب.ب