سەردێڕ:

خەوتن لەبەردەم ئامێری ساردکەری هەوادا چ مەترسییەکی هەیە؟

فۆتۆ: 
2019-07-05

5575 جار خوێندراوەتەوە

وێڕای ئەوەی ئامێری ساردکەری هەوا پێویستە بۆ فێنککردنەوەی ماڵ و شوێنە گشتییەکان، بەڵام کاریگەریی نەرێنیی لەسەر تەندروستی هەیە، بەتایبەت ئەگەر لەکاتی خەوتندا لەبەردەم ساردکەری هەوادا بخەون.

ماڵپەڕی "ئەلعەرەبییە" ئاماژەی بە دیارترین زیان و مەترسییەکانی خەوتن و دانیشتنی زۆر کردووە لەبەردەم ئامێری ساردکەری هەوادا، بەم جۆرە:

١کەمیی هەوای پاك: مانەوە لەبەردەم ئامێری ساردکەری هەوادا بۆ ماوەیەکی درێژ، وادەکات لە هەوای پاك بەدووربیت و تەنها هەوایەکی غازی هەڵبمژیت.

٢دەبێتە هۆی وشكبوونەوە:

ئامێری ساردکەری هەوا وادەکات پێست وشكببێتەوە و زبر ببێت.

٣هەستکردن بە ماندوێتی و شەکەتیی:

ساردکەری هەوا وادەکات هەست بە ماندوێتی و شەکەتی جەستەیی بکرێت، لەگەڵیدا سەرئێشە و خەواڵویی لەگەڵدا دەبێت.

٤کێشەی هەناسەدان:

بەرکەوتنی بەردەوام بە هەوای ساردکەرەکان دەبێتە هۆی هەستکردن بە هەناسەتەنگی، هەروەها ژوورەکان پڕدەکات لە بەکتریا و کەڕووەکان.

٥لاوازبوونی جەستە و تووشبوون بە نەخۆشییەکان:

بەرکەوتنی بەردەوام بە هەوای دەستکرد وادەکات هەست بە ماندوێتی و شەکەتی بکرێت، هەروەها هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گیرفانە هەواییەکان و سەرئێشە.

ژ.ن

‌بەپەلە