سەردێڕ:

ئەمڕۆ جڤاتى نیشتمانیى گۆڕان کۆدەبێتەوە

کاندیدەکانیان یەکلادەکەنەوە
فۆتۆ: 
2019-07-05

624 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ جڤاتى نیشتمانیى گۆڕان کۆدەبێتەوە و دواین بڕیار لەسەر میکانیزمەکانی دیاریکردنی کاندیدی پۆستەکان لە کابینەی نوێی حکومەت دەدات.

ئەندامێکی جڤاتى گشتیى بزوتنەوەى گۆڕان بە ئێن ئاڕ تیى ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى ئەو ڕاسپاردانەوە دەکرێت کە لە کۆبوونەوەى یەکشەممەى ڕابردووى جڤاتی گشتیدا بۆ دیاریکردنی کاندیدەکان ئاڕاستەى جڤاتی نیشتمانی کرابوو.

بەپێی زانیارییەکان، زیاتر لە ٤٠ کەس کێبڕکێ دەکەن بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستانەی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتدا بەر گۆڕان دەکەوێت.

ڕۆژی ١٢ی تەمووز، ئەو وادە یاساییەی لەبەردەم مەسرور بارزانی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆتایی دێت کە بۆی دیاریکرابوو بۆ پێکهێنانی حکومەت، تا ئێستاش لایەنەکان سیڤیی کاندیدەکانیان ڕادەستی مەسرور بارزانی نەکردووە بۆ پێکهێنانی کابینەکەی.