سەردێڕ:

خواردنی سورکراوە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكی کوشندە زیاد دەکات

فۆتۆ: 
2019-07-05

5646 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجامی توێژینەوەیەکی ئەمەریکی نوێ ئاشکرایکردووە، خواردنی سورکراوە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شاخوێنبەر زیاد دەکات.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی روسیا تودەی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو توێژینەوەیە کە زیاتر لە ١٥٠ هەزار خۆبەخشی لەخۆگرتووە ئاشکرایکردووە، خواردنی ژەمە خۆراکی سوورکراوە جارێك لە رۆژێکدا مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی خوێنبەری تاجی زیاد دەکات، هەرچەندە زیاتر ئەم جۆرە خواردنانە بخورێت مەترسییەکە زیاتر دەبێت.

پزیشکان پێیانوایە، زەیتی سوورکردنەوەی خواردنەکان کە بە ئەلدیهیات دەناسرێت، ماددەیەکی کیمیاییە دەکرێت فشاری خوێن بەرز بکاتەوە و کۆلیسترۆلی سودبەخش کەمبکاتەوە.

خواردنە سوورکراوەکان کە کالۆریی و چەورییان زۆرە لەگەڵ کاتدا دەکرێت ببنە هۆی داخرانی خوێنبەرەکان، ئەمەش مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەکات.

نەخۆشی خوێنبەری تاجی یەکێکە لە جۆرە باوەکانی نەخۆشی دڵ، کاتێك روودەدات کە دەمار و خوێنبەرە سەرەکییەکان کە دەچن بۆ دڵ لەکاردەکەون.

خواردنە سوورکراوەکان مەترسیی تووشبوون بە قەڵەوی، شەکرە لە جۆری دووەم، وەستانی دڵ، بەرزبوونەوەی فشاری خوێن زیاد دەکەن، بەڵام پێشتر نەزادراوە کە هەمان کاریگەرییەکەی لەسەر نەخۆشی شاخوێنبەری تاجی هەیە.

خواردنی سوورکراوە بڕێكی زۆر لە رۆنی تێدایە، کە زۆرینەی رۆنی تێرە کە کۆدەبنەوە لەکاتی روودانی پرۆسێسێکدا لە جەستەدا، ئەم پرۆسێسە وادەکات رۆنەکان زیاتر چربنن و بەقورسی شیبکرێنەوە لە جەستەدا، ئەمەش مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکان زیاد دەکات.

Image result for ‫الاطعمة المقلية‬‎

ژ.ن


‌بەپەلە