سەردێڕ:

بەڕێوەبەرى ئاوى هەرێم: بەهۆى بەفێڕۆدانى ئاوەوە ناچاربووین بە دانانى پێوەر

فۆتۆ: 
2019-07-05

2433 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرى گشتى ئاوى هەرێم رایگەیاند، "هاوڵاتییان زیاد لە پێویست ئاویان بەفێڕۆ دەدا، بۆیە ناچاربووین سیستمى پێوەرى ئاو دابنێین."

لەبارەى دانانى سیستمى پێوەرى ئاو مەسعود کاکە رەش لە بەرنامەیەکى ئێن ئاڕ تیدا ئاماژەى بەوەشکرد، لە هەرێمى کوردستان رۆژانە ئەو بڕە ئاوەى لە وێستگەکاندا دابیندەکرێت لە وەرزى هاویندا دوو ملیۆن مەتر سێجایە، لە زۆربەى شاروشارۆچکەکاندا هاوڵاتییان ئەو بڕە ئاوەى بەکاری دەهێنن زیاترە لەوەى کە پێویستییان پێیەتى.

وتیشی، ئامانج لە پرۆژەى دانانى پێوەر کۆنتڕۆڵکردنى ئاوە و بەگوێرەى زۆربەى ستاندەرەکان دەبێت ٢٠٠ تا ٢٣٠ لیتر ئاو بەکاربهێنرێت، بەڵام بە گوێرەى ئەو داتایانەى بەدەستیان گەیشتووە هاوڵاتییانى کوردستان زیاتر لە ٤٠٠ لیتر ئاویان سەرفدەکرد.  

ئەوەش لەکاتێکدایە دواى دانانى سیستمى پێوەرى ئاو بۆ ماڵان، ژمارەیەک هاوڵاتى ناڕەزاییان دەربڕیوە و رایانگەیاند، بەهۆى دانانى ئەو پێوەرەوە پارەیەکى زیاتریان بۆ دێتەوە لەوەى کە بەکاریان هێناوە.

ئ.ر