سەردێڕ:

توێژینەوە: ئەستەمە تەنها بە دەرمانى کیمیایی سیسرکە سورەکان لەناوببرێن

فۆتۆ: 
2019-07-04

10702 جار خوێندراوەتەوە

لە توێژینەوەیەکدا زانا ئەمریکییەکان هۆشدارییان داوە، بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌سته‌مه بتوانرێت‌ به‌ تەنها لە ڕێگه‌ى به‌كارهێنانى ده‌رمانى كیمیاییه‌وه‌ سیسركه‌ سووره‌كان له‌ناوببرێن.

بەپێی توێژینەوەکە هۆکارى لەناونەچوونى ئەو سیسرکانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە توانای به‌رگرییان له ‌دژى ده‌رمانه‌كان زیادىكردووه.

توێژینەوەکە له ‌ویلایه‌تى ئه‌ندیاناى ئه‌مریكا لەسەر نەوەیەکى نوێى سیسركه‌كان كراوە، كه‌ سیسركه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ى پێده‌وترێت، له ‌به‌رامبه‌ر ده‌رمانه‌ كیمیاییه‌كان كه‌ پێشتر له‌ دژیان به‌كارده‌هێنران و سوودى هه‌بووە، کەچى لە ئێستادا به‌رگرییان په‌یداکردووە و به‌وه‌ش ده‌بێته‌ مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى مرۆڤ، چونكه‌ جۆره‌ به‌كتریایه‌ك  بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانى پێست و ته‌نگه‌نه‌فه‌سى (ڕه‌بۆ) زیاترده‌كه‌ن.

مایکڵ شارف کە سەرپەرشتیى توێژینەوەکەى کردووە، کە شەش مانگى خایاندووە، ڕایگەیاند، زیادکردنى تواناى بەرگریى ئەم جۆرە سیسرکانە پێشتر هیچی لەبارەوە نەزانراوە.

ڕاشیگەیاند، گەشەکردنى ئەم جۆرە سیسرکانە بۆ بەرگریکردنیان لە بەرانبەر دەرمانە کیمیاییەکان دەبێتە هۆى ئەوەى نەتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێن بە تەنها بە دەرمانە کیمیاییەکان.

ب.ب