سەردێڕ:

خاچی سور: یەختێک بە ٨٠ پەنابەرەوە نوقم بوو

لە رووداوەکەدا تەنیا سێ لە کەس رزگاریان بووە
فۆتۆ: 
2019-07-04

3978 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵەی خاچی سوری تونسی ئاشکرایکرد، یەختێک بە دەیان پەنابەرەوە لە کەنارە ئاوییەکانی وڵاتەکە ژێرئاو کەوتووە.

کۆمەڵەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، یەختەکە زیاتر لە ٨٠ پەنابەرى لەسەر بووە ولە ڕۆژی چوارشەممەوە بەڕێکەوتووە و سەرنشینەکانى دەیانویست بگەنه وڵاتانى ئەوروپا.

مەنجی سەلیم بەرپرسی کۆمەڵەی خاچی سوری تونس ڕایگەیاند، چوار کەس لە سەرنشینانی یەختەکە ڕزگارکراون، بەڵام دواتر یەکێکیان لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە مانگی ئایاری ڕابردووی ئەمساڵیش ٦٥ پەنابەر لە نزیک کەناراوە ئاوییەکانی تونس بەلەمەکەیان تێکشکا و خنکان پاش ئەوەی لە لیبیاوە دەیانویست بگەنە ئەوروپا.



‌بەپەلە