سەردێڕ:

شەقڵاوە.. لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا ژنێک گیانى لەدەستدا

شۆفێرەکەش برینداربووە
فۆتۆ: 
2019-07-04

2830 جار خوێندراوەتەوە

لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا لە سەر ڕێگاى (شەقڵاوە-باسرمە) کەسێک گیانى لەدەستدا و شۆفێرەکەش بەسەختى برینداربووە.

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، ئوتومبێلێكی جۆری كیایی تایبه‌ت كه‌ ژن و مێردێکی تێدابووە‌، به‌هۆی تیژڕەوییه‌وه‌ شۆفێرەکە كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه ‌و خۆى کێشاوە به ‌ڕاگره‌كانی ته‌نیشتی رێگا‌كه‌ و چەند ته‌قڵه‌یه‌كی لێداوه.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ‌له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌کەدا ئافره‌تێکە له‌شوێنی رووداوه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوە وه‌شوفێره‌كه‌ش زۆر به‌سه‌ختی برینداربووە وه گواستراوەتە‌وه ‌بۆنه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنى ‌شه‌قلاوه‌.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر داوا له‌شوفێران دەکات هیچ كات سنوری خێرایی دیاریكراوی شه‌قام ورێگا‌كان نه‌به‌زێنن به‌تایبه‌تی له‌ ڕێگای شه‌قلاوه‌ -باسرمه‌ -قه‌ندیل، كه ‌رۆژانه‌ شوفێران توشی ڕووداوى هاتوچۆ ده‌بنه‌وه‌ بەهۆى تیژڕەوییانەوە.

ب.ب