سەردێڕ:

پاسپۆرتی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2019-07-04

6893 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، داهاتی چەکی بانکی کە یەکێکە لە پێداویستییەکان بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ ئەوان نیە و راستەوخۆ دەگەڕێندرێتەوە بۆ وەزارەتى ناوخۆى عێراق.

لە روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە، "چەکی بانک کە یەکێکە لە پێداویستییەکانی دەرھێنان وتازەکردنەوەی پاسـپۆرت نرخەکەی نوسراوە (٢٥٠٠٠) دینار لەکاتی بڕینی ئەم چەکە لە بانکی حکومی بڕی (٢٩٠٠٠) دینار وەردەگریت و لە بانکی ئەھلی بڕی( ۳۰٠٠٠ )دینار وەردەگیرێت ".

باس لەوەشکراوە، " ئەو نرخه زيادەى کە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت، بریتی یە لە (عموله)ی بانکەکە و(۱۰۰۰)دینار پولی سەر چەکە بانکییەکە، ھیچ پەیوەندییەکى بە بەڕێوبەرایەتیمانەوە نیە".

ئەوەش خراوەتەڕوو، " داھاتی ئەم چەکە ناگەڕێتەوە بەڕێوەبەرایەتیمان، هەر لەبانكەکەوە دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتى ناوخۆى عێراقى فیدراڵ".

ئەوەش لە کاتێکدایە ساڵانە بە هەزاران هاوڵاتی هەرێم دەبنە خاوەنی پاسپۆرت، لەبەرامبەر دەرهێنان یان نوێکردنەوەی پاسپۆرتیش بڕێکی پارە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت، هاوکات سەرچاوەی داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەکانی حکومەتی فیدڕاڵ لە هەرێم یەکێکە پرسەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

هـ.ع