سەردێڕ:

باوکی ئایلان چۆن باسی وێنەی باوک و کچە خنکاوەکەی مەکسیک دەکات؟

فۆتۆ: 
2019-07-04

4841 جار خوێندراوەتەوە

دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەو باوک و کچەی لە کاتی هەوڵدانیان بۆ پەڕینەوەیان لە سنوری نێوان مەکسیک و ئەمریکا خنکان، باوکی ئایلانی کوردی، لەچاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی ئەو دیمەنەوە چەند شەوێک نەیتوانیوە بخەوێت.

سەبارەت بە ڕووداوی ئەو منداڵەی لەگەڵ باوکیدا بە خنکاوی دۆزرایەوە، باوکی ئایلانی کوردی "عەبدوڵڵا کوردی" لە لێدوانێکیدا بە روسیا تودەی راگەیاند، دیمەنی ئەو باوک و کچە کۆچبەرە، کە باوکەکە "ئۆسکار مارتینیز رامیریز"ی تەمەن ٢٥ ساڵ و کچەکەی ٢٣ مانگبووە، چارەنوسی کوڕەکەی بیرخستووەتەوە و گریاوە، بەهۆی بینینی ئەو دیمەنەوە چەند شەوێک نەیتوانیوە بخەوێت.

والد الطفل الغريق على السواحل التركية:

عەبدوڵڵا وتیشی "بیرم نایەت لە دوای نقومبوونی خانەوادەکەم ڕۆژێک نەگریابێتم، داوا لە هەموو جیهان دەکەم پاڵپشیتکردنی شەڕ ڕابگرن".

وێنەی فۆتۆگرافی ئەبراهام بینیندا جاکۆمی، کە وێنەی کۆچبەری سلڤادۆری لەگەڵ کچە منداڵەکەی لە کاتی هەوڵدانیان بۆ پەڕینەوە لە سنورەکانی مەکسیک لەسەر رووباری ڕیۆ گراندی گیانیان لەدەستدا بڵاوکردبووەوە، وێنەکە دەنگدانەوەی جیهان و میدیاکانی ئەمریکای لێکەوتەوە.

والد الطفل الغريق على السواحل التركية:

زۆربەی میدیاکان دیمەنی مردنەکەیان هاوشێوەی مردنی ئایلانی کوردی تەمەن سێ ساڵان وەسفکردووە، کە لە شارۆچکەی بۆدرومی تورکیا بەهۆى ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک لەکاتی تێپەربوونیان لە تورکیاوە بۆ یۆنان لەگەڵ بەشێک لە خانەوادەکەی خنکا و تەرمەکەی لە کەناراوەکانی تورکیا دۆزرابووەوە، وێنەکەی دەنگدانەوە و کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە.

ئ.ل







‌بەپەلە