سەردێڕ:

سەرۆکى ئەمریکا دواین هۆشدارى دایە ئێران

فۆتۆ: 
2019-07-04

27031 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى ئەمریکا دواین هۆشدارى دایە ئێران لەسەر هەڕەشەکانى بە زیادکردنى بەرهەمهێنانى یۆرانیۆمى پیتێنراو.

دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکیدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر دواى هەڕەشەکانى حەسەن ڕوحانى سەرۆک کۆمارى ئێران بە زیادکردنى بەرهەمى پیتاندنى یۆرانیۆم ڕایگەیاند، پێویستە تاران زۆر وریابێت لەگەڵ هەڕەشەکانیدا کە لەوانەیە بەشێوەیەک بگەزرێت کە لە ڕابردوودا کەس بەو شێوەیە نەگەزرابێت".  

هۆشداریەکەى ئەمریکا دواى ئەوە هات کە دوێنێ چوارشەممە حەسەن ڕۆحانی بە میدیاکانی ئێرانی ڕاگەیاندبوو، ئەگەر وڵاتانی ئەوروپا پابەند نەبن بەڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی نێوانیانەوە، ئەوا ئەوانیش لە پیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم بەردەوام دەبن و تا دوای ڕۆژی یەکشەممەش ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی نزیکەی ٤% بەرز دەکەنەوە.

ب.ب