سەردێڕ:

رۆیتەرز: بۆرى نەوتى کەرکوک – جەیهان لەسنورى موسڵ تەقێنرایەوە

هەناردەکردنى نەوت راگیرا
فۆتۆ: 
2019-07-03

4121 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیەتەرز بڵاویکردەوە، بۆرى نەوتى کەرکوک – جەیهان لەسنورى موسڵ تەقێنرایەوە و هەناردەى نەوت راگیرا.

ئاژانسەکە لە زارى چەند سەرچاوەیەکى ئەمنی ئاشکرایکردووە، بە شەش بۆمبی دەستکرد بۆرییەکی نەوتی لە موسڵ تەقینرایەوە، ئاگرکوژێنەوەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو بۆرییە نەوتییە بۆرییەکی ستراتیژیی باکوری عێراق بووە و نەوتی کەرکوک دەگەیەنێت بە بەندەری جەیهان و لە ئێستادا ئەو بۆرییە نەوتییە لەکاردا نییە.

هاوکات باس لەوەش کراوە، ئاگرەکە دوای تەقینەوەی شەش بۆمبی دەستکرد بووە لە گوندی عەین ئەلجەحش لە ناوچەیەک بەناوى شورا کە ٧٠ کیلۆمەتر لە باشووری موسڵەوە دوورە.