سەردێڕ:

لیبیا.. لە هێرشێکدا بۆ سەر کەمپێکى کۆچبەران زیاتر لە ٤٠ کەس کوژران

فۆتۆ: 
2019-07-03

1716 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى هێرشێکى ئاسمانی بۆ سەر کەمپێکى کۆچبەران لە تەرابلوسی پایتەختى لیبیا زیاتر لە ٤٠ کەس کوژران.

وتەبێژی نەخۆشخانەی گشتی تەرابلوس ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەوە جگە لە کوژرانى زیاتر لە ٤٠ کەس،  نزیکەی ٨٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

کەمپەکە دەکەوێتە تەنیشت کەمپێکی سەربازییەوە لە خۆرهەڵاتی ناوچەی تاجورە وئەو کۆچبەر و پەنابەرانەش کە لە کەمپەکەدان زۆرینەیان خەڵکی وڵاتانى ئەفریقان وەک سودان و ئیریتیریا و سۆماڵن.

حکومەتی ویفاقی نیشتیمانیش، هێزەکانی خەلیفە حەفتەری تۆمەتبار کردووە بە ئەنجامدانی هێرشەکە و باسیان لەوە کردووە ئەمە دوایین هێرشیان نابێت.

لەلایەکى دیکەوە هەریەک لە وڵاتانى تورکیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا ئیدانەى هێرشەکەیان کرد و داوایانکرد سەرجەم بەرپرسى ئەنجامدەرانى ئەو هێرشە هەرچی زووترە بدرێنە دادگا.