سەردێڕ:

عێراق.. لە مانگى رابردوودا زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە

فۆتۆ: 
2019-07-03

806 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، لە مانگی حوزەیراندا زیاتر لە ١٠٥ ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەناردەکردووە کە داهاتەکەی زیاتر لە شەش ملیار دۆلارە.

وەزارەتى نەوتى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئامارى مانگى ڕابردووى هەناردەکردنی نەوتی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە مانگى شەشدا بە بەهاى زیاتر لە شەش ملیار و ٣٩٧ ملیۆن دۆلار نەوتیان هەناردەکردووە.

عاسم جیهاد وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، رۆژانە سێ ملیۆن و ٥٢٠ هەزار بەرمیل نەوتیان هەناردەکردووە و نرخى هەر بەرمیلێکیش بە شەست دۆلار و ٥٧ سەنت فرۆشتووە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لە کێڵگە نەوتییەکانى کەرکوک زیاتر لە سێ ملیۆن و ١٦٢ هەزار بەرمیل نەوتیان لە ڕێى بەندەرى جەیهانەوە هەناردەکردووە.