سەردێڕ:

هاوپەیمانى نەسر داوایکرد بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى حەشدى شەعبی پێشمەرگەش بگرێتەوە

فۆتۆ: 
2019-07-03

3317 جار خوێندراوەتەوە

ھاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، پشتیوانی لە بڕیارەکەی عادل عەبدولمەھدی كرد سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەى گروپەکانی حەشدی شەعبی و داواشيكرد بڕیارەکە ھێزەکانی پێشمەرگە بگرێتەوە.

ھاوپەیمانی نەسر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردوە، یەکپارچەیی و سەقامگیری وڵات پێویستی بەوەیە، یەک ھێز، یەک دەسەڵات ھەبێت و دامەزراوەکان یەکبخرێن.

پێشیوایە، بەدەر لەوەش بوونی ھەر ھێزێک لە دەرەوەی چوارچێوەی رێکخستن، کۆنترۆڵکردن و ئاراستەی حکومەت، دەبێتە مایەی زەمینە خۆشکردن لە دابەشبوونی دەسەڵاتەکانی دەوڵەت، ھەروەھا لەدەستدانی شکۆ و سەروەرییەکەی.

رۆژی دووشەممەی رابردوو عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، بڕیارنامەیەکی سەربازیی واژۆکرد کە تێیدا بڕیاردراوە حەشدى شەعبى هەڵبوەشێنرێتەوە و تێکەڵ بە سوپا بکرێت.