سەردێڕ:

ڕێکخراوی ئۆپیک بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمی درێژکردەوە

فۆتۆ: 
2019-07-02

547 جار خوێندراوەتەوە

دەوڵەتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک ئەمڕۆ ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت بۆ نۆ مانگی تر، وەک هەوڵێک بۆ پشتیوانیکردن لە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی وزەدا.

بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت لەو ڕێککەوتنە کە هەریەکە لە ڕوسیا و سعودیە سەرۆکایەتیی دەکەن، بە هەمان مەرجی پێشوە، کە دەوڵەتانی ئەندام پێکەوە تا مانگی ئازاری ٢٠٢٠ بە بڕی یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە ڕۆژێکدا کەمدەکەنەوە.

ئەلکیسدەر نۆڤاک وەزیری وزەی ڕوسیا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا دوابەدوای کۆبوونەوەی ئەندامانی ڕێکخراوی ئۆپیک لە ڤییەنا ڕایگەیاند، دەوڵەتانی بەشداربوو لە کۆبوونەوەکەدا بە کۆی دەنگ ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی کەمکردنەوەی بەرهەم.

ئاماژەی بەوەش کرد، ڕۆڵی ڕوسیا و سعودیە لە ڕۆڵکی تەوەریی بووە لە دەرکردنی درێژکردنەوەی بڕیارەکە، هاوکات وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوەکە لە ٢٤ دەوڵەت پێکهاتوون، پەیماننامەیەکی هاوکاریی درێژخایەنیان ئیمزاکردووە لەپێناو بازاڕی نەوتدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵی ٢٠١٧ بەهۆی نزمبوونەوەی نرخی نەوت و زیندووکردنەوەی بازاڕی وزە لە جیهاندا، ڕێکخراوی ئۆپیک ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت، تا چیتر بازاڕی وزە دووچاری شڵەژان نەبێت.

ساڵی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا لە ڤییەنا ئەندامانی ڕێکخراوی ئۆپیک ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بڕی یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و، ئەو ڕێوشوێنەش بۆ کاتی خۆی کاریگەریی هەبوو لەسەر هاوسەنگکردنەوەی بازاڕی وزە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، بە شێوەیەک، نرخی نەوت لە ٢٦ دۆلارەوە بۆ هەر بەرمیلێک لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ ٦٥ دۆلار لەمساڵدا بەرزبوەوە.

ع.م

‌بەپەلە