سەردێڕ:

پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک دەکات

بارودۆخى ئێزدیەکان تاوتوێ دەکات
فۆتۆ: 
2019-07-02

554 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە و چەند پڕۆژە یاسایەک خوێندنەوەى بۆ دەکات لە نێویاندا پڕۆژە یاساى ڕزگاربووانى ئێزدیەکان.

بەپێى خشتەى کارى ئەمڕۆ سێشەممە ٢ى تەموزى ٢٠١٩ پەرلەمانى عێراق کاتژمێر یەکى پاش نیوەڕۆ دانیشتنەکە دەستپێدەکات و لە بڕگەیەکیدا خوێندنەوەى یەکەم بۆ پرۆژە یاساى ڕزگاربووانى ئێزدى دەکات کە لە ١٥ مادە پێکهاتووە.

لە بڕگەیەکى ترى خشتەکەدا هاتووە، دەنگ لەسەر پاڵێوراوانى پلە تایبەتەکان دەدات، لەگەڵ خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژە یاساى دەزگاى ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان کە لە ٥٧ مادە پێکهاتووە.

هاوکات خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژە یاساى چارەسەرکردنى زیادەڕۆییەکانى یەکەى نیشتەجێبوون دەکات، لەگەڵ خوێندنەوەى دووەم بۆ پێشنیازى یاساى هەموارى یەکەم بۆ یاساى بودجەى گشتى عێراق.

بەپێى خشتەکە خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژە یاساى ئاوارەکان دەکرێت کە لە ١٩ مادە پێکهاتووە.

ب.ب