سەردێڕ:

عادل عەبدولمەهدی بڕیارێکی تایبەت بە حەشدی شەعبی دەرکرد

فۆتۆ: 
2019-07-01

5139 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، لەمەودوا هێزەکانی حەشدی شەعبی ببنە بەشێک لە هێزە فەرمییەکانی دەوڵەت و دەستبەرداری هەموو ناوێکی ناسەربازی ببن، لە ناویشیاندا حەشدی عەشایەری.

لە بڕیارەکەی عادل عەبدولمەهدیدا هاتووە، هێزەکانی حەشدی شەعبی وەکو بەشێک لە سوپای عێراق مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و بەفەرمانی سەرۆک وەزیران و بە رەزامەندی ئەنجومەنی نوێنەران جوڵەیان پێدەکرێت، هەروەها سەرۆکی دەستەی حەشدی کە سەرپەرشتی هەموو رێکخستنەکانی هێزەکە دەکات لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە دەستنیشاندەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، گروپەکانی ناو حەشدی شەعبی دەتوانن بە گوێرەی رێنماییە کارپێکراوەکان ببن هێزی سیاسی بەو مەرجەی دەستبەرداری چەکەکانیان ببن، لە یەک بارودۆخدا ئەویش بە رێژەیەکی کەم رێگە بەمانەوەی چەک لە دەستی ئەو گروپەدا دەدرێت کە دەگۆڕێت بۆ هێزی سیاسی، ئەویش بۆ پاراستنی بارەگای پارتەکەی لە شارەکاندا.

 سەرۆک وەزیرانی عێراق لە فەرمانەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە شار و گوندەکاندا دابخرێت، رۆژی ٣١ تەمووزیش وەکو دوا وادە بۆ رێکخستنەوە و جێبەجێکردنی خاڵەکانی ناو بڕیارەکەی دیاریکردووە.

هـ.ع

لا يتوفر وصف للصورة.لا يتوفر وصف للصورة.