سەردێڕ:

لەبارەى بۆردومانەکانى تورکیاوە داواى دانیشتنێکى تایبەتى پەرلەمانى عێراق دەکرێت

فۆتۆ: 
2019-06-29

1350 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکى کورد لە پەرلەمانى عێراق داوایکرد پەرلەمان دانیشتنێکى تایبەت بە بوونى سەربازیى و بۆردومانەکانى تورکیا بۆ سەر خاکى عێراق تەرخانبکات.

کاوە محەمەد لە نوسراوێکدا کە ئاراستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کردووە و واژۆى ٥٢ پەرلەمانتاری لەسەرە، داوایکردووە، پەرلەمانى عێراق دانیشتنێکى تایبەت بەو پرسە سازبکات و بانگهێشتى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیران و و وەزیرى ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکى راستەقینە بۆ ئەو بۆردومانانە کە چەندینجارە دووبارە دەبێتەوە.

سەرسوڕمانى خۆشی نیشانداوە لەوەى هەرێم و بەغدا تائێستا هیچ هەڵوێستێكیان نەبووە لەبەرامبەر "پێشێلكاریی"‌و بۆردومانەکانى ئەمدواییەى توركیا بۆسەر سنورەکانى هەرێم كە سێ شەهید و پێنج بریندارى لێ کەوتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژى پێنجشەممە (٢٧ى حوزەیرانى ٢٠١٩) بەهۆی بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیاوە لە چیاى کورتەکی بنارى قەندیل سێ هاوڵاتى شەهید بوون و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان مەدەنین.

ئ.ر