سەردێڕ:

زاخۆ.. چیرۆکى خنکانى پێنج کەسى خێزانێک لە رووباری خابور

لە ١١ کەس پێکهاتوون
فۆتۆ: 
2019-06-29

8145 جار خوێندراوەتەوە

جارێکى دیکە رووبارى خابور لە قەزاى زاخۆ بووە شوێنى گیانلەدەستدانى پێنج ئەندامى یەک خێزان.

خێزانێک کە دانیشتووى زاخۆن و لە ١١ کەس پێکهاتوون، رۆژى هەینى حەوت کەسیان بەمەبەستى گەشتکردن چونە گوندى گۆفکاى سەر بە ناحیەى باتیفا لەسنورى زاخۆ و بەشێکیان بۆ رزگاربوون لە گەرماى بەتین ویستویانە مەلەوانى بکەن.

بەوتەى شایەتحاڵەکان، سەرەتا منداڵێکى خێزانەکە لەناو ئاوەکەدا خنکاوە و باوکى لەکاتى هەوڵدان بۆ رزگارکردنى خنکاوە، دواتر سێ ئەندامى دیکەى خێزانەکە ویستویانە بەهانایانەوە بچن، بەڵام ئەوانیش خنکاون. جگە لەدوو منداڵى خێزانەکە کە نەچونەتە ناو روبارەکەوە.

ئەو پێنج کەسەى یەک بەدواى یەک لەروبارى خابوردا خنکان لە باوک و دایک و دوو کوڕ و کچێکیان پێکهاتوون بەناوەکانى حەسەن کۆچەر تەمەن ٥٠ ساڵ، هەیبەت حاجى ٤٥ ساڵ، سولین حەسەن ١٧ ساڵ، قادر حەسەن ١٢ ساڵ، سالار حەسەن نۆ ساڵ.

لەماوەى ئەمساڵدا هەشت کەس لە ڕووبارى خابور خنکاون و تا ئێستاش تەرمى چوار کەسیان بێسەروشوێنن و ڕۆژانەش گەڕان بەدواى ئەو تەرمانەدا بەردەوامە.

ئ.ر