سەردێڕ:

په‌رله‌مانتارێکى عێراق: ٨٠%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی حوكمدراون بێتاوانن

فۆتۆ: 
2019-06-29

1001 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌ندامێکى لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند، له‌سه‌دا ٨٠ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌له‌سێداره‌دان و زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی حوكمدراون بێتاوانن و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا دانیان به‌و تاوانه‌دا ناوه.

وه‌حیده ‌ئه‌لجومه‌یلی له‌کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌نووسیدا ڕایگەیاند، زۆربه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان به‌رێگای نامرۆڤانە ده‌ستبه‌سه‌ركراون و تۆمه‌تیان خراوه‌ته‌پاڵ.

ئەو ئه‌ندامەی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی عێراق داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی نۆیه‌می یاسای لێبوردنی گشتیی كرد كه‌ په‌یوه‌ندیداره ‌به‌ دووباره‌ دادگاییكردنه‌وه‌ی حوكمدراوان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی شەڕی داعش و ڕووداوەکانی دواتر دەیان  هەزار کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەستگیرکراون کە هەزارانیان حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە.