سەردێڕ:

وەزیری نەوتی عێراق: ھەوڵدەدەین ھەناردەی نەوت لە رێگەی تورکیا و ئوردن زیاتر بکەین

فۆتۆ: 
2019-06-28

710 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی ھەوڵدەدات ھەناردەی نەوت لە رێگەی ھەردوو وڵاتی تورکیا و ئوردن زیاتر بکات.

سامر غه‌زبان لە وتارێکیدا لە کۆنفراسی نەوتی عێراق لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا وتیشی عێراق لە رێگەی ھێڵی نەوتی رومەیلە-حەدیسە و عەقەبە و کەرکوک-جەیھان ھەوڵدەدات ھەناردەی نەوتی خۆی زیاتر بکات.

وتیشى ، عێراق لەم چەند رۆژەی رابردوودا کارەکانی خۆی لەسەر گواستنەوەی نەوت بۆ دەرەوەی وڵات چڕترکردووەتەوە و ئامانجیان ئەوەیە لە رێگەی بەندەری بەسرە لە باشووری وڵات، رۆژانە شەش ملیۆن بەرمیل رەوانەی دەرەوە بکەن.

سامر غه‌زبان ئاماژەی بەوەشدا ئامانجیان ئەوەیە گەرەنتی بدەنە بازاڕەکانی جیھان بەوەی سەقامگیریی و ھەناردەی نەوت درێژەی دەبێت.