سەردێڕ:

چەند خۆپیشاندەرێک هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەى بەحرەین لە بەغدا

فۆتۆ: 
2019-06-28

2390 جار خوێندراوەتەوە

دژى کۆنگرەى مەنامە، لە بەغدا خۆپیشاندان کرا و خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە باڵیۆزخانەى بەحرەین و بۆ ماوەیەک ئاڵاى ئەو وڵاتەیان داگرت و ئاڵاى فەڵەستینیان بەرزکردەوە.

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکان بە ئاژانسی سۆمەریە نیوزى راگەیاندووە، چەند هاوڵاتییەک دژى بەستنى کۆنگرەى مەنامە تایبەت بە پرسی فەلەستین کە لە مەنامەى پایتەختى بەحرەین بەڕێوەچوو، لەبەردەم باڵیۆزخانەى ئەو وڵاتە لە عێراق خۆپیشاندانیان کرد و هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەکە.

ئاماژەى بەوەشکرد، وەزیرى ناوخۆ بۆ کۆنتڕۆڵکردنى بارودۆخەکە هێزێکى ئەمنى نارد بۆ بەردەم باڵیۆزخانەکە و لە ئێستاشدا دۆخەکە کۆنتڕۆڵکراوە.

خۆپیشاندەران ناڕەزایەتییان دەربڕى دژى بەستنى کۆنگرەى مەنامە کە لە مەنامەى پایتەختى بەحرەین لەسەر پرسی فەلەستین لەژێر ناوی ئاشتی لەپێناو گەشەسەندندا بەڕێوەچوو.

کۆنگرەکە بەسەرپەرشتى ئەمریکا بەڕێوەچوو و چەندین وڵاتیش دژى وەستانەوە و بە داگیرکردنى ئابوورى فەلەستین ناویانبرد و جەختیان لەوەکردەوە کە پێویستە کێشەى سیاسییەکان لەو وڵاتە چارەسەربکرێت.

ئ.ر