سەردێڕ:

هۆکاری مردنی مایکڵ جاکسۆن لەزاری پاسەوانەکەیەوە ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2019-06-27

32457 جار خوێندراوەتەوە

پاسەوانە تایبەتەکەی پاشای پۆپی کۆچکردو هۆکاری مردنەکەی مایکڵ جاکسۆنی ئاشکراکردووە.

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی لە هەواڵێکدا نوسیوویەتی، بێڵ وایتفیڵدی تەمەن ٥٣ ساڵ لەکاتی مردنەکەی مایکڵ جاکسۆن لەلای نەبووە، بەڵام جەخت لەوەدەکاتەوە لە ڕۆژەکانی کۆتای تەمەنیدا باری تەندروستیی زۆر خراپ بووە.

مایكڵ جاكسۆن لە ٢٥ی تەمموزی ساڵی ٢٠٠٩ لەتەمەنی ٥١ ساڵیدا كۆچی دواییكرد، هۆکارەکەشی وەرگرتنی رێژەیەكی زۆر ئارامكەرەوەی پرۆپۆفۆل بووە، بەڵام وایتفێڵد دەڵێت، مایكڵ چەند ڕۆژێک پێش مردنی بە دۆخێکی دەروونیی سەخت و ناجێگیردا تێپەڕیوە.

ئەو پاسەوانە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچی ئەو پڕوپاگەندانەی بۆی دروستکرابوو دەربارەی خراپ مامەڵەكردنی لەگەڵ منداڵان و كێشە خێزانییەكانی، كە رۆژانە لەدەزگاكانی راگەیاندن بڵاودەكرایەوە، كاریگەری یەکی زۆر گەورەی لەسەر پاشای پۆپ دروستکردبوو".

Image result for ‫حارس مايكل جاكسون يكشف سبب وفاة "ملك البوب"‬‎

ڕوونیشکردووەتەوە، فشاری دەروونی و شڵەژان هۆكاری سەرەكی بوون بۆ مردنی جاكسۆن.

ئاماژەی بەوەشداوە، دواینجار كە مایكڵی بینیوە پێش مردنی بووە بە دوو هەفتە، كە هیچ خۆشبەخت نەبووە و دڵی تەنگ بووە.

بێڵ ڕایگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەك جاكسۆنی نەبینیوە دەرمان بخوات و كێشەی تەندروستی هەبووبێت.

تاکو ئیستا و لەدوای چەند ساڵ مردنی مایكڵ جاكسۆن، بەردەوام تۆمەتی لەبارەی دەستدرێژی سێكسی بۆسەر منداڵان دەخرێتە پاڵی، لەلایەن پارێزەرەكانی جاکسۆن و خانەوادەكەی ئەو تۆمەتانە رەتدەكرێنەوە.

نجم البوب الراحل يواجه اتهامات بشأن اعتداءات جنسية على أطفال

ئ.ل