سەردێڕ:

وەستا ڕەسوڵ: یەکێتى دوو ناوی بۆ پارێزگارى کەرکوک دیاریکردووە

فۆتۆ: 
2019-06-27

10286 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى ڕایگەیاند، پارتی و یه‌كێتی له‌ كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی نێوانیاندا گه‌یشتوونه‌ته ‌ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌باره‌ی دانانى پارێزگارى کەرکوک.

وەستا ڕەسوڵ ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى بە دەنگى ئەمریکاى ڕاگەیاندووە‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێدا، یەکێتى دوو ناوی دیاریکردووە بۆ پۆستى پارێزگارى کەرکوک و پارتییش دوو ناوى دیکەى کاندیدکردووە،‌ به‌ڵام هێشتا ئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌زانراوە.
بەپێی زانیاریەکانی ئێن ئاڕ تیی، پارتی ناوی هەریەک لە فەریدون عەبدولقادر و عەبدولرحمان مستەفا پارێزگاری پێشووی کەرکوکی پێشنیازکردووە بۆ پۆستی پارێزگارى کەرکوک
وەستا ڕەسوڵ ڕاشیگەیاند، لە زۆر پرسی دیکەدا له‌گه‌ڵ پارتیدا ناكۆكن، مه‌سه‌له‌كه‌ به‌ته‌نها دانانی پارێزگاری كه‌ركوك نییه‌، بەڵکو بوونى جەماوەرێکى زۆر و مانه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌ناو خه‌ڵكی کەرکوکدا و ‌هاوسه‌نگی هێز له‌ شاره‌كه‌، کە بۆ هه‌ندێك لایەن خۆش نییه‌.
ئەو ئەندامەى سەرکردایەتى یەکێتى دەشڵێت،نابێت كه‌ركوك ببێته‌ قوربانی ململانێی سیاسی نێوان پارتی و یه‌كێتی، چونكه‌ میلله‌ت لێیان قبوڵناكات و ناهێڵن تاسه‌ر سه‌رانی ئه‌و دوو حزبه ‌بیخۆن.
وەستا ڕەسوڵ ڕاشیگەیاند، ئه‌گه‌ر له‌م كاته‌دا پارێزگارێكی كوردی یه‌كێتی دابنرێت بۆ كه‌ركوك، ده‌توانێت زۆربەی كێشه‌كانی ته‌عریبكردنی كه‌ركوك و كێشه‌ی ئه‌منی شاره‌كه‌ چارەسەربکات.
پێشتر فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ڕایگه‌یاند، به‌ڕاشكاوانه ‌به‌یه‌كێتییان وتووه،‌ڕێگه‌ناده‌ن هیچ كه‌س له قاره‌مانه‌كانی ١٦ى ئۆكتۆبه‌ر ببنه ‌پارێزگاری كه‌ركوك.

ب.ب