سەردێڕ:

بۆ یەکەمجار ئافرەتێک دەکرێتە نوێنەرى ناتۆ لە عێراق

فۆتۆ: 
2019-06-27

1776 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەمجار فەرماندەیەکى ئافرەت دەکرێتە نوێنەرى هاوپەیمانى باکورى ئەتڵەسى( ناتۆ) لە عێراق.

پێگەى ئار تى بڵاویکردەوە، هارجین ساجان وەزیرى بەرگرى کەنەدا، جینى کارینیانى وەک نوێنەرى ناتۆ لە عێراق دامەزراند.

بەوەش کارینیان دەبێتە دووەم فەرماندەى ناتۆ لە عێراق و یەکەم ئافرەتیش کە ئەو پۆستە وەربگرێت.

کارینیان لە ساڵى ١٩٨٦ خزمەتى سەربازى کردووە لە سوپاى کەنەدا و پێش دامەزراندنى وەک نوێنەرى ناتۆ لە عێراق  فەرماندەى فیرقەى دووەمى سوپاى کەنەدا بووە.

هەروەها لە وڵاتانى بۆسنە و ئەفغانستان و بەرزاییەکانى جۆلان خزمەتى سەربازى کردووە.

بڕیارە کارینیان لە شوێنى دانى فۆرتینۆ نوێنەرى پیشووى ناتۆ لە عێراق دەست بەکاربێت کە نزیکەى ٥٨٠ سەربازیان لە عێراق هەیە لە نێویاندا ٢٥٠ سەربازی وڵاتى کەنەدایە کە لە کۆتایى ساڵى ڕابردووەوە ئەو ئەرکەى پێسپێردرابوو.

ب.ب