سەردێڕ:

پەرلەمانی کوردستان رۆژی یەکشەممە کۆدەبێتەوە

 بۆ درێژکردنەوەى خولى بەهارە
فۆتۆ: 
2019-06-27

3355 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کرد بۆ کۆبوونەوە لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە.

بەپێی بانگهێشتنامەیەک کە واژۆی ڤالا فەرید سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی لەسەرە، داوا لە سەجەرم پەلەمانتاران کراوە بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٠١٩/٦/٣٠ ئامادەبن.

دەقی بانگهێشتنامەکە:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (سێیه‌م)ی مادده‌ (١٨)، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره‌ (٩)ى ئاسایى، ســـاڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، له‌ كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌رۆى رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٠١٩/٦/٣٠، تكایه‌ له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.

له‌گه‌ڵ رێزدا..

د.ڤالا فرید ابراهیم

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان