سەردێڕ:

زه‌ریف: ئه‌مریكا توانای له‌ناوبردنی ئێرانی نییە

ئاڵۆزییەکانی ئێران و ئەمریکا
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران
فۆتۆ: 
2019-06-27

1768 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران لە ‌وەڵامی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكادا رایگه‌یاند، ئه‌مریكا توانای له‌ناوبردنی ئێرانی نییه‌.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌تارانی پایته‌خت له‌وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كه‌ناڵی سی ئێن ئێندا ڕایگەیاندووە، به‌دڵنیاییه‌وه‌تڕه‌مپ له‌باره‌ی ئێرانه‌وه‌"به‌هه‌ڵه‌دا چووه‌"، چونکە ئه‌مریكا له‌پێگه‌یه‌كدا نییه ‌بتوانێت ئێران له‌ناوبه‌رێت، به‌بێ به‌كارهێنانی چه‌كه ‌قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان توانای کردنی ئه‌و کارەیان نییه‌.

باسی له‌وەشكرد، وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێكدا له‌ئاماده‌باشیدایه‌، بەڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا ئەوان جه‌نگ یان پێكدادانیان ناوێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕاشیگەیاند، سه‌رۆكی تره‌مپ پێویسته ‌له‌بیری بێت كه‌ له‌سه‌ده‌ی ١٨دا ناژین و هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگ به‌پێی ڕێككه‌وتننامه‌كانی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان، نایاسایین.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووی ئه‌مریكا"ئیستیفزازیی" بوون به‌تایبه‌ت ئه‌وان وه‌ك سوكایه‌تیی به‌سه‌رجه‌م گه‌لی ئێران ته‌ماشای بڕیاری سزادانی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ریئێران ده‌كه‌ن.

له‌باره‌ی بڕیاری راگرتنی قۆناغ به‌قۆناغی پابه‌ندییه‌كانی نێو رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، زه‌ریف دەشڵێت،ئێران مافه‌كانی به‌كارده‌هێنێت كه ‌له‌رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا گره‌نتی كراون.

ئەو قسسانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە دوای ئەوە دێت کە پێشتر  تڕه‌مپ رایگه‌یاندبوو"ئێران له‌ناوده‌بات".

هـ.ع