سەردێڕ:

کۆریای باکور: پێویستە ئەمریکا ستراتیژی نوێ بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بگرێتەبەر

فۆتۆ: 
2019-06-27

1402 جار خوێندراوەتەوە

کۆریای باکور داوادەکات ئەمریکا ستراتیژی نوێ بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوانیان بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی بگرێتەبەر.

دیپلۆماتکارتێکی کۆریای باکور کە بەرپرسە لە کاروباری ئەمریکا، هۆشداریدا لەو وادەیەی کە حکومەتی پیۆنگ یانگ بۆ گەیشتن بەڕێککەتن دایناوە کە ئەویش کۆتایی ئەمساڵە.

لەم مانگەشدا دۆناڵد تڕەمپ و کیم جۆنگ ئون نامەیان بۆ یەکتر نارد و بە گرنگییەوە وەسفی نامەکانیان کرد.

ئەوە لە کاتێکدایە دوای شکستهێنانی دووەم لوتکەی نێوان دۆناڵد تڕەمپ و کیم جۆنگ ئون لە شوباتی ڕابردوودا، کیم ئاماژەی بەوەکردبوو کە ئەستەمە لوتکەیەکی دیکە لەگەڵ تڕەمپ بەڕێوەبچێت ئەگەر حکومەتی واشنتۆن سیاسەتێکی نەرمتر نەگرێتەبەر.

لەلایەکی ترەوە وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور درێژکردنەوەی سزاکانی ئەمریکای بەسەر وڵاتەکەیدا بە کارێکی دوژمنکارانە ناوبرد.

ب.ب


‌بەپەلە