سەردێڕ:

ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق دەنگ لەسەر پاڵێوراوى وەزیرى پەروەردە دەدات

دواى هەشت مانگ لە پێکهێنانى حکومەت
فۆتۆ: 
2019-06-27

905 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەمڕۆ کابینەکەى تەواو دەکرێت دواى ناردنى ناوى پاڵێوراوى وەزیرى پەروەردە بۆ پەرلەمان بۆ پەسەندکردنى.

بەپێى نوسراوێکى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق کە دوێنێ چوارشەممە ٢٦ى حوزەیران بۆ پەرلەمانى عێراقى ناردووە، جگە لە پاڵیۆراوى وەزیرى پەروەردە، چەند پاڵێوراوێکى پلە تایبەتەکانیشى بۆ پەرلەمان ناردووە تا لە دانیشتنى ئەمڕۆدا پەسەند بکرێن.

لە نوسراوەکەدا هاتووە، زاهیدە عەبدوڵا محەمەد عوبێدى پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنى پۆستى وەزارەتى پەروەردە.

بەپێى نوسراوەکە، عەلى عەبدولئەمیر عەلاوى بۆ پارێزگارى بانکى ناوەندى و هەروەها سەڵاح نورى خەڵەف بۆ پۆستى سەرۆکى دیوانى چاودێرى دارایى پاڵێوراون.

لە نوسراوەکەى عەبدولمەهدیدا هاتووە، محەمەد عەبدولمەهدى محەمەد تەقى بۆ پۆستى ڕاوێشکارى سەرۆک وەزیران پاڵێوراوە و فەیاز حەسەن نیعمە و حامد یونس ساڵح زەوبەعى بۆ پۆستى بریکارى وەزارەتى نەوت پاڵێوراون و هەروەها عادل کەریم ئەحمەد بۆ پۆستى بریکارى وەزارەتى پیشەسازى و کانزاکان پاڵێوراوە.

ب.ب