سەردێڕ:

"میسی"یەکەی ئێران تۆمەتبارە بە دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەت

وەڵامى تۆمەتەکانى دایەوە
فۆتۆ: 
2019-06-26

14115 جار خوێندراوەتەوە

رەزا پرستیش ئێرانی ھاوشێوەکەی لیۆنێل میسی ئەو تۆمەتانە رەتکردەوە کە گوایە دەستدرێژی کردووەتە سەر ٢٣ ئافرەت.

رەزا پرستش ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو بە ھیچ جۆرێک دەستدرێژی نەکردووەتە سەر ھیچ ئافرەتێک ئەو تۆمەتانەش بە بێ بنەما ناو دەبات.

وتیشی، "تکایە بە ئابڕوی من یاری مەکەن و قسەی نەشیاوم پێ مەڵێن لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بەبێ ئەوەی بەڵگەتان ھەبێت ئایا ئەو ھەواڵە راستە یاخود نە".

ھاوشێوەکەی میسی ئەوەش دەڵێت، ئەگەر ئەو کارەمی بکردایە ئێستا لە کوچەی زینداندا بوو، نەک ئێستا بەئازادی پەیامی خۆى بنێرێت.

رەزا پرستش باسى لەوەشکردووە، ھەموو رێکارێکی یاسای دژ بەو تۆمەتانە دەگرێتەبەر داواش لە پۆلیس دەکات بۆ رای گشتیی روونبکەنەوە کە بێ تاوانە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا رۆژنامەی مارکای ئیسپانیا و دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵیا ھەواڵی دەستدرێژیکردنە٢٣  ئافرەتییان لەلان رەزا پرستیش ھاوشێوەکەی میسی بڵاوکردەوە و ئەوەش کاردانەوەی تۆڕە کۆمەڵاتییەکانی لێکەوتەوە.

دواتر میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئەو ھەواڵە لەلایەن رۆژنامەنوسێکی نەیجیریی بۆ تەنز بڵاوکراوەتەوە.

رەزا پرستش  ئێرانی تەمەن ٢٧ ساڵ چەند ساڵێکە ھاوشێوەی لیۆنێل میسی یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بەرشەڵۆنە ناوبانگی بڵاوبووەتەوە ھەرچەندە رەزا دوو جار بۆ بینینی لیۆنێل میسی سەردانی ئیسپانیا و روسیا کردووە، بەڵام تا ئێستا ناوبراوی نەبینیوە.