سەردێڕ:

بەرهەم ساڵح: رێگە نادەین عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنرێت

فۆتۆ: 
2019-06-26

2716 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆمارى عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەى لەژێر کاریگەریی هیچ وڵاتێکدا نییە و رێگە نادەن خاکى عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنرێت.

بەرهەم ساڵح لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵى سی ئێن ئێن ئاماژەى بەوەش کردووە، بەھۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە لەسەر ئێران لە ساڵانی ١٩٩٠ ھەتاوەکو ئێستا کاریگەریی خراپی ھەبووە لەسەر عێراق.

باسی لەوەش کردووە، دەستپێکردنی جەنگ لەگەڵ ھەر وڵاتێک ئاسانە، بەڵام کۆتایی پێھێنانی دژوارە.

ئەو وتانەى بەرهەم ساڵح لەکاتێکدایە، گرژییەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران چڕتربوونەتەوە و بەرپرسانى عێراقیش بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە کە عێراق ناچێتە بەرەى هیچکام لەو دوو دەوڵەتەوە، بەڵکو هەوڵى نێوەندگیری و دانوستانى نێوانیان دەدەن.

ئ.ر