سەردێڕ:

محەمەد حاجى مەحمود: کەرکوک بەدەستماچکردنی بێگانە ناگەڕێتەوە

فۆتۆ: 
2019-06-26

3248 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ڕایگەیاند، کەرکوک بەدەستماچکردنی بێگانە ناگەڕێتەوە و چوونەوەى کوردیش بۆ ئەو شارە بەهێندەى دەسەڵاتى لقى پارتى لە سلێمانى و مەڵبەندى یەکێتى لە هەولێر دەسەڵاتیان نابێت.

محەمەد حاجى مەحمود لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، هیچ کات بەدەستماچکردنى بێگانە کەرکوک ناگەڕێتەوە باوەشى هەرێم.

ووتیشى بەشەڕ کەرکوک لەدەستدراوە ودەبێت بەو شێوەیەش بەشەڕ وەربگیرێتەوە.

سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕاشیگەیاند، لە نزیکترین کاتدا یەکێتی و پارتی دەگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ پێکهێنانی حکومەت ودانانى پارێزگارێک بۆ کەرکوک.

باسی لەوەشکرد، ئەگەر مەلەفی ئەمنی کەرکوک لای کورد نەبێت هیچ پارێزگارێک ناتوانێت گۆڕانکاری لەو شارەدا بکات.

ب.ب





‌بەپەلە