سەردێڕ:

وێنە.. یادی ٣٠ ساڵەی راگواستنی پشدەر

فۆتۆ: 
2019-06-26

2291 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، قەڵادزێ، ئەیوب عەلی

ئەمڕۆ لە قەڵادزێ بەبەشداری بەشێک لە دانیشتوانی شارەکە و بەرپرسانی حکومی یادی ٣٠ ساڵەی راگواستنی پشدەر بەڕێوەچوو.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە باخی گشتی قەڵادزێ یادی ٣٠ ساڵەی راگواستنی قەزای پشدەر بەڕێوەچوو.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستاشدا هاوڵاتیانی شارەکە نیگەرانن لە کەمی خزمەتگوزارییەکان لەناوچەکەیاندا و داوا دەکەن حکومەت خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان بۆ دابین بکات.

پڕۆسەی ڕاگواستنی قەزای پشدەر ١ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٨٩ دەستی پێکرد و لە ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٨٩کۆتایی هات، لەو ماوەیەشدا تەواوی دانیشتوانی قەزای پشدەر ڕاگوێستران بۆ ئۆردوگا زۆرەملێکان و بەشێکی زۆری ماڵ و ڕەزوباخی هاوڵاتیان سوتێندران و دواتریش خانوی هاوڵاتیان تەقێندرانەوە.

هـ.ع