سەردێڕ:

ئاو و ئاوەڕۆى هەرێم: هەزار و ١٩ کەس زیاتر لە سێ ملیۆن دیناریان بۆ هاتوەتەوە

فۆتۆ: 
2019-06-26

2777 جار خوێندراوەتەوە

ديجيتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، ئومێد چۆمانی

بەڕێوەبەرى گشتى ئاو و ئاوەڕۆى هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆى ٨٦٣ هەزار بەژداربووى ئاو هەزار و ١٩ کەس سەرووى سێ ملیۆن دیناریان بۆ هاتوەتەوە.

مەسعود كارەش لە كۆنفراسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆى ٨٦٣ هەزار بەژداربووى ئاو ٣٧٤ ماڵ لە نێوان دوو ملیۆن بۆ سێ ملیۆن دیناریان بۆ هاتوەتەوە.

ڕاشیگەیاند، بەپێى ئەو ئامارانەى گەیشتوەتە بەردەستیان ٩٣٦ بەژداربوو لە یەک ملیۆن بۆ دوو ملیۆنیان بۆ هاتوەتەوە و هەروەها دوو هەزار و ٧٣٣ کەسیش لە ٥٠٠ بۆ ملیۆنێک دیناریان بۆ هاتوەتەوە.

بەپێى ئامارەکانیان لە کۆى ٨٦٣ هەزار بەژداربووى ئاو ٧٢٧ هەزار کەسیان کەمتر لە ٢٥ هەزار دینار پارەى ئاویان بۆ هاتوەتەوە.

بەڕێوەبەرى گشتى ئاو و ئاوەڕۆى هەرێم داواشى لە سەرجەم هاوڵاتیان کرد كە پارەی ئاویان زۆر بۆ هاتوەتەوە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی سنورەكانیان بكەن، چونكە بە هەڵە هاتوەتەوە .

ب.ب