سەردێڕ:

سلێمانى.. لە شەش مانگدا ١٦٠ کەسى بەکارهێنەر و بازرگانى ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون

فۆتۆ: 
2019-06-26

1422 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرى هۆبەى ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشى سلێمانى ڕایگەیاند، لە ماوەى شەش مانگى ئەم ساڵدا ١٦٠ کەس لە بەکارهێنەر و بازرگانى مادەهۆشبەرەکانیان دەستگیرکردووە.

جەلالى ئەمین بەگ لە کۆنفراسێکى ڕۆژنامەوانیدا بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى ماددەهۆشبەرەکان ڕایگەیاند، بەکارهێنەران و بازرگانانى ماددە هۆشبەرەکان ڕوویان لە زیادبوون کردووە.

ڕاشیگەیاند، لەو ماوەدا زیاتر لە ٥٠٠ کیلۆ ماددەى هێرۆیینیان دەستبەسەردا گرتووە و ئەوەش بە مەترسى گەورە بۆ سەر بارى کۆمەڵایەتى وئاسایشى هەرێم دادەنێت.

ڕاشیگەیاند، زۆربوونى بەکارهێنەران و بازرگانانى ماددە هۆشبەرەکان، کافتریاکان و بەکارهێنانى نێرگەلەیە لەو شوێنانەدا و پێویست دەکات جارێکیتر پێداچوونەوە و چاودێرى ئەو شوێنانە بکەن.

ووتیشى، زۆربەى ئەو مادانەی دەستیبەسەرداگیراوە لە ناو کاڵاى منداڵان و بەرگە سەریندابوون و ئەوەش بۆ مەبەستى گواستنەوەیەتى بۆ وڵاتانى دیکەى دەرەوەى هەرێم.

 ئاماژەى بەوەشکرد، کار گەیشتوەتە ئەو ئاستەى بەکارهێنەران و بازرگانانى ماددە هۆشبەرەکان لەکاتى ڕووبەڕووبونەوەى پۆلیس تەقەدەکەن و نزیکە ببنە باندى مافیایى مەترسیدار.

نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی ١٩٨٧ رۆژی ٢٦ی حوزەیرانی هەموو ساڵێکی وەکو رۆژی  بەرەنگاربووەنەوەی ماددە هۆشبەرەکان دیاریکردووە.

ئامانجی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دیاریکردنی ئەم رۆژە بریتییە لە بەدیهێنانی کۆمەڵگەیەک کە دوور بێت لە ماددە هۆشبەرەکان، بەگوێرەی پلانێکی نەتەوە یەکگرتووەکانیش کە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٦ پەسەندی کردووە بڕیارە تاوەکو سەرەتایی ساڵی ئایندە بەشێک لە ئامانجەکانیان لە بنبڕکردنی ماددە هۆشبەرەکان لە جیهاندا بپێکن.

ب.ب