سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. چیرۆکی ئەو خوشک و برایەی لە دوانزەی ئامادەیی یەک نمرەیان هێناوە

فۆتۆ: 
2019-06-26

24745 جار خوێندراوەتەوە

له‌ قەزای ده‌ربه‌ندیخان  دوو خوێندكاری قۆناغی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، ئاكام و ئاڤان خوشك و بران و دوانەن، له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵدا یه‌ك نمره‌یان هێناوه‌.

ئه‌و خوشك و برایه‌ ساڵی رابردوش هه‌ر له‌قۆناغی ١٢ی ئاماده‌یی بوون و هه‌ردوكیان ٨٤ یان هێنابوو، به‌ڵام ئه‌و نمره‌یان به‌كه‌م زانیوه‌و خۆیان هێشتوه‌ته‌وه‌، ئه‌مساڵیش هه‌رچه‌نده‌ له‌ دوو قوتابخانه‌ی جیاواز بوون، به‌ڵام توانیویانه‌ ٩٤ بهێنن و له‌سێ وانه‌شدا نمره‌كانیان وه‌ك یه‌كه‌.

جگه‌ كاروباره‌كانی قوتابخانه‌یان، ئه‌م خوشك و برایه‌ زۆربه‌ی كاته‌كانی دیكه‌ش هه‌رپێكه‌وه‌ن و وه‌ك یه‌ك حه‌زو خولیایان هه‌یه‌ بۆ خواردن و خه‌وتن و هه‌ندێك ئیشوكاری تری رۆژانه‌.

رۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌شت كاتژمێر كۆشیشیان كردوه‌ له‌وانه‌كانیانداو وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن مامۆستای تایبه‌تیان نه‌بوه‌و تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشیان به‌كارهێناوه‌و سه‌ردان و گه‌رانیشیان هه‌بوه‌و بۆ لای خزم و هاورێیانیان.

دایكی ئه‌م دوو خوێندكاره‌ هه‌رچه‌نده‌ خۆی هیچ خوێنده‌واریه‌كی نییه، بەڵام‌ زۆر خه‌می منداڵه‌كانی بوه‌ كه‌ نمره‌ی به‌رز به‌ده‌ستبهێنن و به‌رده‌وام شه‌و و رۆژ له‌گه‌ڵیان هه‌وڵیداوه‌.

هه‌ر له‌م خێزانە جگه‌ له‌ ئاكام و ئاڤان چوار دوانه‌ی دیكه‌یان هه‌یه ‌و ئه‌وانیش تا ئه‌ندازه‌یه‌ك به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌مان شتی لێكچویان هه‌یه ‌و له‌ هه‌ندێك ساڵدا دوانه‌كان نمره‌كانیان وه‌ك یه‌ك بووه.‌

ع.م