سەردێڕ:

نیشانەکانی نەخۆشی دڵ

فۆتۆ: 
2019-06-25

16310 جار خوێندراوەتەوە

جەستە لە هەندێک بارودۆخدا توشی چەند حاڵەتێکی نا ئاسایی دەبێت کە ڕەنگە هەندێکیان ئاماژەبن بۆ نەخۆشییە جۆراو جۆرەکان، بۆ نمونە تێکچوونی لێدانەکانی دڵ و هەستکردن بە ئارەقکردنەوەی سارد لەو ئاماژانەن کە ناساغی دڵ دەردەخەن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " Hronika.info" هەستکردن بە تێکچوونی لێدانەکانی دڵ و بوونی ئازاری سەر سنگ و هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ لەو نیشانە پێش وەختانەن کە دەریدەخەن ئەگەری هەیە دڵ تووشی جۆرێک لە نەخۆشییەکان بووبێت، هەروەها ئەمانە بەشێکن لە نیشانەکانی نەخۆشی دڵ:

- لەکاتی ماندووبوون و تێکچونی لایەنی دەروونیی و دڵەڕاوکێ، لێدانەکانی دڵ تێکبچێت.

- هەستکردن بە لاوازی ئەمەش لەناکاو ڕووبدات، یەکێکە لە نیشانەکانی جۆرێک لە نەخۆشییەکانی دڵ یان تێکچونی سوڕی خوێن.

- بوونی ئارەقکردنەوەی سارد، یەکێکە لە نیشانەکانی نەخۆشی دڵ.

- بوونی ئازار و هەستکردن بە سڕبوونی دەستی چەپ.

- سەرگێژخواردن، زیاتر لە جارێک توشی سەرگێژخواردن ببیت.

- ئاوسانی قاچەکان ئاماژەیە بۆ تێکچوونی کرداری گورچیلە ئەویش بەهۆی تێکچونی ئەرکەکانی دڵەوە دەبێت.

هـ.ع