سەردێڕ:

​ترەمپ: نامەیەکی هاوڕێیانەم بۆ سەرۆکی کۆریای باکور ناردووە

فۆتۆ: 
2019-06-25

940 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە، نامەیەکی هاوڕێیانەی بۆ کیم جۆنگ ئۆنی سەرۆکی کۆریای باکور ناردووە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، نامەیەکی هاوڕێیانەی  بۆ کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکور ناردووە وەکو وەڵامێک بۆ نامەکەی کیم جۆنگ ئون کە هەفتەی ڕابردوو بۆ ترەمپی ناردبوو و تیایدا پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایکبوونی لە ترەمپ کردووە.

ئەم نامە گۆڕینەوەیەی نێوان ترەمپ و کیم جۆنگ لەکاتێکدا دێت کە دوو وڵاتەکە هێشتا ناکۆکن لەسەر داهاتووی بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکور و پێش ئەوەی ترەمپ ڕۆژی چوارشەممە گەشتەکەی بۆ ئاسیای باشور دەست پێبکات.

ترەمپ وتووشەیەتی، ئەو نامەیەی هەفتەی ڕابردوو لە کیمەوە پێی گەیشتووە پیرۆزبایی بووە لە ڕۆژی لە دایکبوونەکەی.

وتەبێژی کۆشکی سپی سارە ساندەرز لە بەیاننامەیەکدا وتی " گۆڕینەوەی نامەکان لەنێوان دوو سەرۆکەکەدا بەردەوامە."

سەرەڕای گرژییەکان سەبارەت بە ئارەزوی کۆریای باکور بۆ چەکی ناوەکیی، ترەمپ هەمیشە جەخت لەوە دەکاتەوە کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ کیمدا هەیە.

 هاوکات مایک پەمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، هیوادارە ئەم نامەیەی ترەمپ ناردوویەتی بۆ کیم ببێتە ڕێگەخۆشکەرێک لەبەردەم دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی پیۆنگیانگ کە ماوەیەکی زۆرە ڕاگیراون.