سەردێڕ:

لاڤرۆڤ: ھەوڵەکانی پێکدادانی ئیسرائیل و ئێران لە سوریا قەیرانەکە قوڵتر دەکاتەوە

فۆتۆ: 
2019-06-25

1291 جار خوێندراوەتەوە

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیارایگەیاند، ھەوڵەکانی گۆڕینی خاکی سوریا بۆ گۆڕەپانی پێکدادانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، قەیرانەکە قوڵتر دەکاتەوە. 

 ھەریەک لە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و  سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگریی روسیا و سەمیح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر،  محەمەد زەکی وەزیری بەرگریی میسر، ، لە مۆسکۆ کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵییان ئەنجامدا. 

لەدوای کۆبوونەوەکە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشدا لاڤرۆڤ سەبارەت بە دۆخی سوریا و کەنداوی بەسڕە روونکردنەوەی دا. 

وەزیری دەرەوەی روسیا ئاماژەی بەوەکردووە، دۆخی کەنداوی بەسڕە و پێشھاتەکانی سوریا زۆر مەترسیدارن و رایگەیاند: "ھەوڵەکانی گۆڕینی خاکی سوریا بۆ گۆڕەپانی پێکدادانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، قەیرانەکە قووڵتر دەکاتەوە".

جەختی لەوەشکردەوە ، کە ئەوان پشتیوانیی لە دەستەبەرکردنی ئاسایش لە کەنداوی بەسڕە و دیالۆگی نێوان ئێران و وڵاتە عەرەبییەکان دەکەن. 

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا پەیوەندییەکانی ئەمریکا و وڵاتە ھاوپەیمانەکانی لە کەداو لەگەڵ ئێران لە دۆخێکی خراپدایە و مەترسی ھەڵگیرسانی جەنگی لێ دەکرێت.