سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. چەکێكی نوێی ئەمریکی لە رێگای شەپۆلی مایکرۆوەیڤەوە فڕۆکەکان تێکدەشکێنێت

فۆتۆ: 
2019-06-25

14127 جار خوێندراوەتەوە

لە چەند ساڵی رابردوودا فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان زۆرترین بەکارهێنانیان هەیە لە جەنگەکاندا، هەروەها لە بوارەکانی سیخوڕی و رووپێوی و هێرشە تیرۆریستییەکانیشدا بەکارهێنراون، ئەوەش هانی سوپای ئەمریکای داوە پەرە بە رێگاکانی کۆنترۆڵکردن و تێکشکاندنی ئەو فڕۆکانە بدات.

هەروەها هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بەم دواییانە چەند چەکێکی نوێی ئاشکراکردووە، کە دەکرێت لە بنکە چاودێرییەکاندا بەکاربهێنرێن، یەکێک لەوانە چەکی (THOR)یە کە بە وەڵامدەرەوە لە رێگای شەپۆلی مایکرۆوەیڤ و بە توانایەکی ئاست بەرز ناسراوە، بە شێوازێک دروستکراوە کە بتوانێت پارێزگاری لە بنکە سەربازییەکان لە هەر هێرشێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بکات.

ناوەندەکانی توێژینەوەی چەکە ئاسمانییەکان لە بنکەی ئەلبوکێرکی تایبەت بە هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە ویلایەتی مەکسیکۆ پەرەیان بە سیستمێکی نوێ داوە، کە لە رێگای ناردنی کورتە شەپۆلی مایکرۆوەیڤەوە، کە توانایەکی بەرزیان هەیە، دەتوانێت فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی لەکاربخات و تێکیانبشکێنێت.

میدیاکانی ناوخۆی ئەمریکا باسیان لەوە کردووە، سیستمەکە لە ماوەی ١٨ مانگدا پەرەی پێ دراوە و  ١٥ ملیۆن دۆلاری تێچووە، لە رێگای مۆلیدەیەکەوە کاری پێ دەکرێت، ئەوەش مانای وایە دەتوانرێت لە ماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێردا تەواوی سیستمەکە بگوازرێتەوە و ئامادەبکرێتەوە.

هەروەها لە ئێستادا بە جۆرێک پەرە بەم سیستمە دەدرێت کە بتوانێت لە یەک کاتدا ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان تێکبشکێنێت، ئەوەش بە رێگایەکی کاریگەرتر دادەنرێت، ئەگەر بەراورد بکرێت بە تێکشکاندنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لە رێگای هەڵدانی موشەک یان چوونە ناو جەنگێکەوە لەگەڵیان.

هـ.ع