سەردێڕ:

ساڵێکە تەمەنی یاسایی سەندیکای پارێزەران تەواوبووە

فۆتۆ: 
2019-06-25

601 جار خوێندراوەتەوە

بۆ چوارەمجار کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی شەشەمی سەندیکای پارێزەرانی هەرێم دواخرا و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پارێزه‌رانی هه‌رێمیش به‌رده‌وامه دژی دواخستنی كۆنگره‌کە.

گۆڕان دیبه‌گه‌یی یه‌كێك له‌و پارێزه‌رانه‌یه‌، كه‌ ته‌نها له‌‌مساڵدا دوو جار خۆپییشاندانی دژی دواخستنی كۆنگره‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌ران له ‌شاری هه‌ولێر ڕێكخستووه‌، ئەو پارتی و یەکێتی به‌ هۆكاری دواخستنی کۆنگرەکە ده‌زانێت و دەڵێت،‌ بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان کۆنگرەی سەندیکاکەیان دوادەخەن.

ساڵی ٢٠١٣ دواین کۆنگرەی سەندیکای پارێزەران بەڕێوەچوو، بەپێی یاسا دەبوو له‌ مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٨دا کۆنگرەی شەشەمی سەندیکاکە ببەسترایە، بەڵام ماوەی دوو ساڵە تەمەنی یاسایی سەندیکاکە کۆتاییهاتووە، بەبێ ئەوەی کۆنگرە ببەستن، بەشێک لە پارێزەرانیش ئەوە بە پێشێلکاری دادەنێن.

سەندیكای پارێزەرانی كوردستان لە ساڵی ١٩٩٣ دامەزراوە و پێنج لقی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركوك و هەڵەبجە)ی هەیە و زیاتر له‌ ١٥ هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه‌، ئەندامێکی ئەنجومەنی سەندیکای پارێزەرانیش هاوشێوەی پارێزەران ناڕازییە لە دواخستنی کۆنگرە.

جگە لە سەندیكای پارێزەران، زۆرینەی ڕێكخراو و حزبەكانی هەرێمی كوردستان، وادەی یاسایی كاركردنیان كۆتاییهاتووە و كۆنگرەیان نەبەستووە بۆ نوێكردنەوەی ئۆرگانەكانیان، بەو هۆیەشەوە بەشێك لە ئەندامانی ڕێكخراو و حزبەكان ناڕازین لە شێوازی كاركردنی حزب و ڕێكخراوەكانیان.

ع.م