سەردێڕ:

کەرکوک.. بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە

فۆتۆ: 
2019-06-24

2155 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، کەرکوک، نەبەز مقداد

پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، بۆمبێکی چێندراو لە بەرامبەر بنکەی پۆلیسی مقداد لەسەر ڕێگای بەغدا تەقیوەتەوە و زیانی گیانی و ماددی نەبووە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەقینەوەکە بۆمی دەنگیی بووە و لە بەرامبەر بنکەی پۆلیسی مقداد لەسەر ڕێگای بەغدا تەقیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەقینەوەکە زیانی گیانی و ماددی نەبووە و لە ئێستادا دەزگا ئەمنییەکان کۆنتڕۆڵی دۆخەکەیان کردووە.

هاوکات پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ئاماژی بەوەکرد، پۆلیسی کەرکوک و دەزگای هەواڵگری عێراق گەشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری تەقینەوەکە دەستپێکردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاندبوو، کە دوو بۆمبی چێندراو لە گەڕەکی ئەسرا و مەفقودین لە شاری کەرکوک تەقیونەتەوە، بەڵام دواتر پۆلیس پشتڕاستیکردەوە کە یەک تەقینەوە بووە و لەسەر رێگای بەغدا رویداوە.

 هـ.ع