سەردێڕ:

چەند نیشانەیەك لە دەمدا ئاماژەن بۆ حاڵەتێکی تەندروستیی مەترسیدار

فۆتۆ: 
2019-06-24

14706 جار خوێندراوەتەوە

دەم یەکێکە لە گرنگترین بەشەکانی جەستە و دەکرێت دەرکەوتنی هەندێك نیشانە لە دەم و زمان و پوکدا ئاماژەبێت بۆ هەندێك حاڵەت و نەخۆشی مەترسیدار کە باشتروایە پشتگوێ نەخرێن.

لەهەواڵێكدا ماڵپەڕی ئێکسپرێسی بەریتانی ئاماژەی بە سێ لە دیارترینی ئەو نیشانانە کردووە کە لەگەڵ دەرکەوتنیاندا پێویستە پشتگوێ نەخرێن و سەردانی پزیشك بکرێت بۆ چارەسەریان بەم جۆرە:

پەڵەی سپی و سوور لە ناو دەمدا:

ئەو پەڵە سوور یان سپییانەی لە ناو دەمدا دەردەکەون دەبێت لە ماوەی هەفتەیەك بۆ دوو هەفتە نەمێنن، ئەگەر تا نزیکی سێ هەفتە و زیاتر ئەو پەڵانە یاخود برین لەناودەمدا مایەوە و چاك نەبووەوە باشتروایە سەردانی پزیشك بکرێت و پشکنینی پێویست ئەنجام بدرێت چونکە ئەگەری هەیە ئاماژە بێت بۆ شێرپەنجەی دەم.

Related image

خوێنبەربوونی پوك:

خوێنبەربوونی پوك بەبێ ئەوەی هیچ کێشەیەك لە ددانەکان یان پوکدا هەبێت دەکرێت ئاماژە بێت بۆ نەخۆشی شەکرە بۆیە باشتروایە پشتگوێ نەخرێت.

Image result for ‫نزيف اللثة‬‎

وشكبوونی ناودەم:

دەکرێت وشكبوونی ناودەم ئاماژە بێت بۆ چەند نەخۆشییەك لەوانە، نەخۆشی شەکرە، نەخۆشی پارکنسۆن، هەوکردنی جومگەکان (رۆماتیزم) و هەندێك حاڵەتی دیکە کە باشتروایە پشتگوێ نەخرێن.

Image result for ‫جفاف الفم‬‎

ژ.ن