سەردێڕ:

پۆلیسی هەولێر: دوو باندی دزیکردن دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2019-06-24

1767 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوو باندی دزیکردنیان دەستگیرکردووە، کە کەلوپەلەیان لە پارکینگی نەخۆشخانە و مزگەوتەکانی نیو شاری هەولێر دزیوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە (٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩) لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی چەند سکاڵایەک لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای هەولێر تۆمارکراوە، کە دزی لەناو چەند ئۆتۆمبێلێکی پارکینگی نەخۆشخانەی (ڕزگاری و کۆماری) کراوە، ئەوانیش دوای وەرگرتنی زانیاری توانیویانە ناسنامەی چوار تۆمەتبار ئاشکرابکەن و دەستگیریان بکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو چوار کەسە وەک دوو باندی دزیکردن کاریانکردووە و دەستگیرکراوەکانیش تەمەنیان لە نێوان ١٧ بۆ ٢٠ ساڵاندایە و، دانیان بە تاوانەکانیدا ناوە، کە دوان لە تۆمەتبارەکان بڕی شەش هەزار و ٨٠٠ دۆلار و ٢٠ مسقاڵ زێڕیان دزیوە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە ئێستادا تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بەگوێرەی مادەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لە ئایندەیەکی نزیکدا ڤیدیۆی چۆنێتی ئەنجامدانی تاوانەکانیان دەخەنەڕوو.

ع.م