سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: هیچ کاندیدێک بە یەکلابووەوە هەژمار ناکرێت

فۆتۆ: 
2019-06-24

1967 جار خوێندراوەتەوە

مەسرور بارزانى ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ کاندیدێک بۆ وەرگرتنی پۆستە حکومییەکان بە یەکلابووەوە حساب ناکرێت.

نوسینگەی ڕاگەیەندنی مەسرور بارزانى ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومەتى هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ماوەیەکە هەندێک کەناڵی ڕاگەیاندنی لۆکاڵی لەبارەی پێکهاتەی کابینەی نۆهەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئاماژە بە هەندێ ناو دەدەن و وای دەخەنەڕوو، گوایە یەکلاکراونەتەوە، بەڵام ئەم هەواڵانە هەر نیازێکیان لەپشتبێت، لە چوارچێوەی مەزندە دەرناچن."

ئاماژە بەوەش کردووە، "تا ڕادەستکردنی یەکجارەکی ناوی کاندیدەکان بە بەڕێز ڕاسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نۆیەم و ناردنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان و بە فەرمی ناساندنیان، هیچ کاندیدێک بە یەکلابووەوە هەژمار ناکرێت."

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە پێش دەستپێکردنی پشووی هاوینەی پەرلەمانی کوردستان، کە سەرەتای مانگی داهاتوو دەستپێدەکات، پێویستە مەسرور بارزانی کابینەی حکومەتەکەی پێشکەش بە پەرلەمان بکات بۆ پەسەندکردنی.

ع.م

 


‌بەپەلە