سەردێڕ:

ترەمپ ژمارەیەک سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

سزاکان عەلی خامنەئی دەگرێتەوە
فۆتۆ: 
2019-06-24

7561 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ژمارەیک سزای نوێیان بەسەر ئێراندا سەپاند و سزاکانیش خودی  عەلی خامنەئی ڕابەری باڵای ئێرانیش دەکاتە ئامانج.

سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە (٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩) ڕایگەیاند، سەپاندنی ئەو سزایانە وەک وەڵامدانەوەیەکە لە دژی خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی وڵاتەکەی لە لایەن ئێرانەوە.

بە گوێرەی بڕیارەکە بەشێکی دیکەی سەرمایەی ئێران لە دەرەوە سڕدەکرێت کە بە ملیاران دۆلار مەزەندەدەکرێت، هەروەها هەشت بەرپرسی باڵای سوپای پاسداران خراونەتە ناو لیستی سزاکانەوە.

هاوکات واشنتن محەمەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێرانیشی خستە ناو لیستی سزاکانییەوە.

ترەمپ جەختیکردەوە بەشێک لە سزاکان بەر لە خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە بێفڕۆکەوانەکەی وڵاتەکەی تاوتوێ کراون

  ئەوەش لە کاتێکدایە لە دوای خستنەوەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لە پارێزگای هومرزگانی ئێران، ئاڵۆزی و ناکۆکییەکانی نێوان واشنتۆن و ئێران پێی نایە قۆناغێکی نوێیە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاڵۆزییەکان روو لە زیاتر دەکەن، بەشێوەیەک لێپرسراوانی باڵای سەربازی و سیاسی هەردوو وڵات، بەشێوەیەکی نیمچە ڕۆژانە لێدوانی توند لە دژی یەکتر دەدەن.راوانی باڵای سەربازی و سیاسی هەردوو وڵات، بەشێوەیەکی نیمچە ڕۆژانە لێدوانی توند لە دژی یەکتر دەدەن.

ع.م