سەردێڕ:

لەسەر پشکی مەسیحییەکان بەرپرسێکی پارتی کراوە بە کاندید بۆ وەزیر

فۆتۆ: 
2019-06-24

3426 جار خوێندراوەتەوە

هەرچەندە بە گوێرەی بەرکەوتەی هەڵبژاردن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ پێکهاتەکان دیاریکراوە، بەڵام ئانۆ جەوهەر بۆ ئەو وەزارەتە کاندید کراوە کە لە پێکهاتەی مەسیحیە و بەرپرسی ناوچەی پارتییە لە عەنکاوە.

چاودێرانی دۆخی هەرێم ئەمەش بە پێچەوانەی ماف و ئیستحقاقی هەڵبژاردنەکان سەیردەکرێت کە بدرێت بە پێکهاتەکان، بەڵام بە قازانج و بەرژەوەندیی حزبی یەکلایی کراوەتەوە بۆ پارتی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە لەکاتی سەردانەکەی بۆ شاری سلێمانی و کۆبوونەوەی لەگەڵ حزبی سۆسیالیست، مەسرور بارزانی کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆهەمی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ محەمەد حاجی مەحمود سکرتێری حزبەکە، داواى لە حزبى سۆسیالیست کرد کاندیدیان بۆ وەزارەتى شەهیدان دیاریبکەن و سیڤییەکەی پێشکەش بکەن، تا لە وادەى خۆیدا کە ٣٠ی حوزەیرانە، پێشکەشى پەرلەمانى بکەن.

ع.م