سەردێڕ:

​گۆڕان: تا کۆتایی ئەم هەفتەیە کاندیدی پۆستە حکومییەکان یەکلایی دەکەینەوە

فۆتۆ: 
2019-06-24

1265 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی ژورى حکومەت و پەرلەمان لە بزوتنەوەى گۆڕان ئاشکرایکرد، تا کۆتایی هەفتەیە کاندیدەکان بۆ پشکەکانیان لە کابینەى نوێی حکومەت یەکلاییدەکەنەوە.

دانا عەبدولکەریم بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، تائێستا ٤٨ کەس بۆ پۆستە وەزارییەکان سیڤییان پێشکەشکردووە و لیژنەیەک هەڵسەنگاندن بۆ سیڤییەکان دەکات، دواتریش سێ کاندید بۆ پۆستەکان هەڵدەبژێردرێن و لە ناویاندا یەکێکیان بۆ پۆستەکە دیاریدەکرێت.

ئاماژەى بەەشکرد، تائێستا هیچ کەسێک بۆ هیچ پۆستێک دیارینەکراوە، دوای یەکلاییکردنەوەى کاندیدەکان، بە سیڤییەکانیانەوە ناوەکانیان ڕادەستى سەرۆکى راسپێردراو بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت دەکەن.

وتیشی، جێگرى سەرۆکى هەرێم، یاریدەدەرى سەرۆکى حکومەت بۆ کاروبارى چاکسازى، وەزارەتەکانى دارایی و ئاوەدانکردنەوە، بازرگانى و پیشەسازى و کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى، هەروەها بریکارەکانى وەزارەتەکانى پەروەردە و ناوخۆ و کارەبا و شارەوانى و ئەمیندارى وەزارەتى پێشمەرگە لەگەڵ ١٢%ى پۆستى بەڕێوەبەرە گشتى و راوێژکارییەکانیان هەیە.