سەردێڕ:

وەزارەتی ناوخۆ گەشتی دەرەوەی هەرێمی لە کارمەندەکانی قەدەغە کرد

فۆتۆ: 
2019-06-24

8901 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆى هەرێم چونەدەرەوەى کارمەندەکانى بۆ دەرەوەى وڵات بە بێ مۆڵەت قەدەغە دەکات.

لە نوسراوێکدا کە کۆپییەکى بۆ دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى نێردراوە وەزارەتى ناوخۆ هۆشدارى داوەتە کارمەندانى هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆ و بەرگرى فریاکەوتن کە ئەفسەرەکانیش دەگرێتەوە بێ مۆڵەت نابێت گەشتى دەرەوەى وڵات بکەن.

لە نوسراوەکەدا هاتووە، "ماوەیەکە تێبینی دەکرێت ئەفسەران و کارمەندانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ هاتووچۆی وڵاتانی دەوروبەر دەکەن، هەندێکیان لەنێوان وڵاتانی دەوروبەری هەرێم کاری بازرگانی دەکەن".

باس لەوەشکراوە، بەهەموو شێوەیەک هاتووچۆی ئەفسەران و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی و دیاری نەکردنی هۆکاری سەردانەکەی قەدەغەیە.

دواى دابەزینى بەهاى تمەنى ئێرانى و لیرەى تورکى لە وڵاتانى دراوسێى، هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان بەڕێژەیەکى بەرچاو بە شێوەى گروپ و خێزانى ڕوو لە ئێران و تورکیا دەکەن و لەنێویاندا کارمەندانى حکومەتی تێدایە.

ب.ب